حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هێزه‌كانی سوریا و پۆلیسی فیدراڵیی له خۆرئاوای موسڵ به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند: ته‌واوی خاكی عێراق له داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌یدا عه‌بادی رۆڵی هێزه عێراقییه‌كانی له پێشڕه‌وییه‌كان بۆ ئازادكردنی به‌ری خۆرئاوای موسڵ به‌رز نرخاندوه و رایگه‌یاندوه: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوی خاكی عێراق له داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، داعش توانای به‌رگری نه‌ماوه و هێزه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی خێرا ناوچه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه.
19ی شوباتی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای موسڵی راگهیاندو له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی به‌ری خۆرئاوا كۆنترۆڵكراون.